AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٧ ٠٩:٣٤

پەلامار دانی ئەردۆغان دژی کورد بێ کۆتاییە؛

تورکیا گوندێكی لە سنوری كۆبانێ بۆردومان كرد/ سێ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا

تورکیا گوندێكی لە سنوری كۆبانێ بۆردومان كرد/ سێ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا

توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفرۆكەوانەوە بۆردومانی گوندێكی لە سنوری كۆبانێ كرد و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، كە منداڵێكیان لە نێودایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و جاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، توركیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی دژە مرۆڤانە لە دژی خەڵكی ناوچەكە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانەکان.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: توركیا لە گوندی ڕەقەی سەر بە ناوچەی چەلەبیی كۆبانێ تاوانێكی دیكەی ئەنجامدا كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی گروپێكی هاوڵاتیانی مەدەنی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی كوژران كە منداڵێك بە ناوی ویسی محەمەد ویسی لە نێویاندایە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەهێرشەكانی دەوڵەتی توركیادا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا شەهیدبوون گەیشتوەتە 16 كەس كە سەرجەمیان خەڵكی مەدەنین .

News ID 44454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha